ئیراھیم رەئیسی: کاری لە پێشینەمان گفتوگۆکردنە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

25/07/2021
ئیبراھیم رەئیسی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران رایگەیاند ، لەگەڵ دەستبەکاربونیدا کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی دانوستان دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

 بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ئیبراھیم رەئیسی لەگەڵ ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە، رەئیسی جەختیکردۆتەوە کاری لەپێشینەی گفتوگۆ دەبێت سەبارەت بە دۆسیە گرنگەکانی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بریارە مانگی داھاتوو  ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار ببێت و چاوەروان دەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێستای ئێران جێبەجێ بکات.