گرژی و کێبڕکێکیەکانی چین و ئەمریکا بەردەوامە

24/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی چین بڕیاریدا سزای چەند بەرپرس و رێکخراوێکی ئەمریکی بدات کە یەکێکیان وەزیری پێشووی بازرگانیی ئەمریکایە.


وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر بەرپرسانمان لە ھۆنگ کۆنگ ھیچ بنەمایەکیان نییە و ئامانج لێیان شێواندنی ژینگەی بازرگانی و کارکردنە لە ھۆنگ کۆنگ و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە.


لە وەڵامی ئەو سزایانەدا چین سزا بەسەر ژمارەیەک رێکخراو و بەرپرسی ئەمریکی دەسەپێنێت لە نێویاندا ویلبور رۆس وەزیری پێشووی بازرگانی ئەمریکا ھەیە.


لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە ھاککردنی یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی لە پەکینی پایتەختی چین و دەڵێت، ئیمەیڵی ھەزاران کۆمپانیای ئەمریکی و وڵاتانی دیکە کەوتوونەتە دەستی "ھاککەرەکانی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی چین" کە لە بەرامبەر سڕینەوەیاندا "داوای ملیۆنان دۆلاریان کردووە".