ئەمریکا بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق تەرخاندەکات

24/07/2021
ئەمریکا عێراق یارمەتی مرۆیی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ، وڵاتەکەیان نزیکەی ١٥٥ ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق تەرخاندەکات.

 بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو پارەیە یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی عێراق و ئەوانەشی کە لە وڵاتانی دیکە بوونەتە پەنابەر و خەڵکی ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە ئاوارە عێراقییەکانیان لە خۆگرتووە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی ، بە زیادکردنی ئەم گوژمەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، قەبارەی پاڵپشتیی مرۆیی ئەمریکا بۆ عێراق دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەم ساڵە داراییەدا.
بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوە، لە ساڵی دارایی ٢٠١٤ـەوە، ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری وەکو یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق و ھاووڵاتیانی عێراقی لە ناوچەکە دابینکردووە.