عێراق پێنجەم ھەناردەکاری نەوتە بۆ چین
کوردسات نیوز
بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی گومرگی چین، عێراق پێنجەم ھەناردەکاری نەوتە بۆ ئەو وڵاتە.
لە نوێترین داتاکانی ئەو فەرمانگەیەدا ھاتووە، لە مانگی حوزەیراندا چین بڕی ٩ ملیۆن ٣٦٣ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە ١٠ وڵات ھاوردەکردووە.
لە داتاکاندا ھاتووە، سعوودیە و رووسیا لە ھەناردەکردنی نەوت بۆ چین پارێزگاریان لە پێگەکانیان کردووە، بە جۆرێک لە مانگی حوزەیراندا، سعوودیە ملیۆنێک و ٦٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە، رووسیاش ملیۆنێک و ٥٥١ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەناردە کردووە.
ھەر لە داتاکاندا ھاتووە، عوممان سێیەم و ئەنگۆلا لە پلەی سێیەم و چوارەمدان، عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە رۆژانە ٢٤ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ٨٢٨.٣٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
|