ھێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی لە نێوان بەغداد و مۆسکۆ رادەگرێت

01/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێڵی ئاسمانی عێراق ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆی تا کاتێکی نادیار راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا ھێڵی ئاسمانی عێراق گەشتیارانی لە ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆی لە ٣ی ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار ئاگادارکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بۆ داخستنی رێڕەوی ئاسمانی روسیا گەڕێندراوەتەوە کە ھاوسنورە لەگەڵ ئۆکراین.

داواش لەو گەشتیارانە دەکات کە پێشوەختە بلیتی گەشتەکانیان بڕیوە، سەردانی نوسینگەکانی کۆمپانیاکە بکەن لە بەغداد بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکانیان.