دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل ئێران ئەفسەرە باڵاکانی لە سوریا کشاندەوە

01/02/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق، ئێران ئەفسەرە باڵاکانی لە سوریا کشاندەوە و بۆ پاراستنی ھەژموونی زیاتر پشت بە کوتلە شیعەکانی ھاوپەیمانی دەبەستێت.

پێنج سەرچاوەی باوڕپێکراو ئەوەیان بۆ رۆیتەرز پشتڕاستکردەوە، کشاندنەوەی ئەو ئەفسەرە باڵانەی سوپای پاسدارانی ئێران، لەدوای مەترسییەکی جدی ئیسرائیلەوە بووە بۆسەر ھێزەکانی سوپای پاسداران.

بەوپێیەی سوپای پاسداران دوای ١٠ ساڵ لە بەدەمەوەچوونی بەشار ئەسەد لە شەڕی ناوخۆدا، ڕووبەڕووی سەختترین ھەلوومەرج بووەتەوە لە سوریا.

لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ھێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٦٠ ئەندامی سوپای پاسدارانیان کوشتووە کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای ھەواڵگریی بووە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، باڵی موحافیزکار لە ئێران داوای تۆڵەسەندنەوەی کردووە، بەڵام دواجار کشاندنەوەی ئەفسەرە باڵاکان زیاتر بۆ ئەوەیە ئێران رانەکێشرێتە ناو ئەو ململانێوە کە لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەندووە.