سێ رۆژە ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی ھۆل بەردەوامە

30/01/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی ھۆل بەردەوامە، لە ماوەی سێ رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا ٣١ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بلاویانکردەوە، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا و"ھەسەدە" و"یەپەژە" لە ٢٧ی ئەم مانگە قۆناغی سێھەمی ئۆپەراسیۆنی"مرۆیی و ئەمنی" لە کەمپی ھۆل لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا ٣١ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە٨٠٪ی کەمپەکە پشکنینی بۆ کراوە، لە یەکەم رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا، ھێزە بەشداربووەکان دەستیان بەسەرچەندیین میندا گرتووە، ھەروەھا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکرا و تونێلێکیش دۆزراوەتەوە، لە دووەم رۆژیشدا ٢١ کەس بە تۆمەتی ھاوکاری شانە نوستووەکانی داعش دەستگیرکران.

ھەروەھا لە سێیەم رۆژدا، کارەکانی گەڕان و پشکنین لە بەشی کۆچبەران بەردەوام بووە و چەندین پەناگەی نوێیدۆزراوەتەوە و ھەشت ئەندامی داعش دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر ئاڵای داعش و چەندین دراوی کانزایی و بۆمبی دەستیدا گیراوە.