یەکەم کەشتی نەوتھەڵگری ئێرانی ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێتەوە

21/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆتایی ئەم ھەفتەیە یەکەم کەشتی نەوت ھەڵگری ئێرانی بۆ بەندەری جاسک لە ڕێگەی دەریای عومانەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان دەکرێت.

مەسعود کرباسیان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی تەمموز یەکەم کەشتی نەوت ھەڵگری ئێرانی ڕەوانەی بەندەری (جاسک) لە دەریای عوممان دەکەن.


جەختیشی کردووەتەوە، پڕۆژەکە دەبێتە ھۆی فرەچەشنکردنی سەرچاوەی ھەناردە و گەشەپێدانی ناوچەی موکران و دەبێتە ھۆی گەشەکردن و بەرھەمھێنان و چالاکی ئابووری لەو ناوچەیە، کە تێیدا پاڵاوگە و کۆمەڵگەی پتڕۆکیمیایی لە داھاتوویەکی نزیکدا بنیات دەنرێت.


کربسیان دەڵێت شکۆیەکی گەورەیە بۆ پیشەسازی نەوتی ئێرانی، کە توانای ھەیە دەستبکات بە پڕۆژەی گواستنەوەی نەوتی خاوی نیشتمانی کە بە ھۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر کەرتی پیشەسازی و نەوتی ئێران ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیھان قەدەغە کرابوو.