مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

30/01/2024
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی دڵشاد عوسمان بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاک دڵشاد پسپۆر وشارەزایەکی لێھاتوی ئەو بوارەکەی بوو، ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە گەشەپێدانی دامەزراوەکانی حکومەتدا.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی...

بەڕێزان کەسوکاروخانەوادەی کاک دڵشاد عوسمان                                     

بەخەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک دڵشادعوسمان جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و بریکاری پێشوتری وەزیری  داراییمان پێگەیشت و هاوبەشی پرسە وماتەمتانین    
         
کاک دڵشاد پسپۆروشارەزایەکی لێهاتوی ئەو بوارەکەی بوو، ڕۆڵێکی بەرچاوی  هەبوو لە گەشەپێدانی دامەزراوەکانی حکومەتدا.   
   
سەبوری بۆ ئێوەی بەڕێزوهاوکارانی  دەخوازین و لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی  بەرین  شاد بکات.

مەکتەبی سیاسی                                                                                                                                  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان