رۆحانی بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوزستان تەرخان دەکات

19/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە پارێزگای خوزستانی ئێران بەردەوامە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش بڕیاریدا بەدواداچوونی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.

میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.


ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.