عەممار حەکیم: پێویستە لە بری توندوتیژی بڕوامان بە گفتوگۆ ھەبێت

02/10/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داوا لەلایەنەکانی عێراق دەکات یەکتر شکاندن رابگرن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە رژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەم رۆژەدا پێویستە ھەمووان بەرەنگاری ھەموو جۆرەکانی توندوتیژی ببنەوە و ئەوانەشی تائێستا بڕوایان بە توندوتیژی ھەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەبێت لەوە تێبگەن کە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە ھیچ ئەنجامێکی نابێت و ھیچ کەس و لایەنێکیش بە ئەنجامدانی توندوتیژی ئامانج و بەرژوەندییەکانی بەدەستنەھێناوە.

وتیشی، پێویستە سەرجەم چالاکییە ئاینی و سیاسییەکان و راگەیاندنەکانیش رۆڵیان ھەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندروتیژی و بیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە بڕوای بە گفتوگۆ ھەبێت، داواشی لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە یەکتر شکاندن رابگرن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.