فوئاد حسێن: سێ ھەزار تیرۆریستی عێراقی لە سوریا دەستبەسەرن

08/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تائێستا حکومەتی عێراق، نزیکەی ھەزار و ٤٠٠ کەسی لە کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان گەڕاندووەتەوە، نزیکەی سێ ھەزار تیرۆریستی عێراقییش لە سوریا دەستبەسەرن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە سعودیە رایگەیاند، حکومەتی عێراق گرنگیی تایبەت بە کەمپی ھۆل دەدات و لە پێشینەی کارەکانیدایە، ھەروەھا پێویستە چارەسەرێکی راستەقینە بۆ ئەو قەیرانە بدۆزرێتەوە.

 وتیشی، نزیکەی سێ ھەزار تیرۆریستی عێراقی لە سوریا دەستبەسەرن.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق نزیکەی ھەزار و ٤٠٠ کەسی لە کەسوکارەکانی داعش، لە کەمپی ھۆلەوە گەڕاندووەتەوە بۆ کەمپی جەدعە، کە ژمارەیان نزیکەی پێنج ھەزار کەسە، ٦٨٠ خێزانیان گەڕێندراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.