چوارچێوەی ھەماھەنگی: رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت
کوردسات نیوز
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت کە بۆ سێ ساڵە.
عەباس عامری ئەمینداری گشتی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان راگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و دورودرێژی ئەنجامدا و رۆژی پێنجشەممەش دەنگ لەسەر گرنگترین پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دەدرێت کە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥_ە.
وتیشی، بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەتوانرێت خزمەتی زیاتری عێراقییەکان بکرێت و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش جێبەجێ بکرێن.
|