لە مانگی ئایاردا داھاتی نەوت و گازی سروشتی روسیا ٣٦% کەمیکردووە

06/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە مانگی ئایاردا داھاتی ھەناردەی نەوت و گازی سروشتی لە رووسیا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٣٦٪ کەمیکردووە.

وەزارەتی دارایی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، داھاتی ھەناردەی نەوت و گازی سروشتی روسیا لە مانگی ئایاردا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٣٦% ‌کەمیکردووە، ھەروەھا داھات لەو ماوەیەدا بەراورد بە مانگی نیسان بەڕێژەی ١٢% دابەزیوە.

ئاماژە بەوەشداوە، لە مانگی حوزەیراندا ٤٤ ملیار رۆبڵ کەمتر لەوەی چاوەڕواندەکرا لە ھەناردەی نەوت و گازی سروشتی داھات بەدەستھاتووە.

ساڵی رابردوو بودجەی روسیا بەھۆی سزاکانەوە بە بڕی ٣.٣ ترلیۆن رۆبڵ تووشی کورتھێنان بوو، لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی روسیا بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانەکە، یوان و زێڕ لە یەدەگەکانییەوە دەفرۆشێت.