ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ رێککەوتنی سیاسی لەبارەی بودجە

05/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بە كراوەیی دەمێنێتەوە تا پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە.

ئیمان عەبدولرەزاق، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا پەسەندکردنی بودجە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە لە ئێستا یەکلاییکردنەوەی بودجە کەوتوەتە تونێلێکی تاریک و لەدەستی لیژنەی داراییدا نەماوە.

باسی لەوەشکردوە، تائێستا ھیچ ھەواڵێک نییە کە ئاماژەبێت بۆ رێککەوتنی سیاسی بەمەبەستی پەسەندکردنی بودجە، بۆیە لەم ھەفتەیەشدا بودجە پەسەند ناکرێت.

یەکێک لە ناکۆکییە دیارەکانی بودجە پەیوەستە بە پشکی ھەرێمی کوردستان، کەو ئەویش تایبەتە بە شێوازی ھەژمارکردنی ھەناردەی نەوت و چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داھاتەکەی لەگەڵ داھاتی دەروازە سنورییەکان.