لە ھێرشێکی ئاسمانیدا لە حەمرین چوار چەکداری داعش کوژران

03/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی لە حەمرین چوار تیرۆریستی داعش کوژران و لە ئەنباریش تیرۆریستێک دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی عێراق ئاشکرایکردووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوون، لە رێگەی فڕۆکەی ئێف١٦_ەوە لە حەمرین لەسنوری پارێزگای دیالە حەشارگەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆردومانکراوە و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری پارێزگای ئەنباریش لە ناحیەی محەمەدی ھێزەکانی سەر بە ھەواڵگری سەربازی لە بۆسەیەکدا تیرۆریستێکی داواکراو بە پێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە، کە وەک راگەیاندنکارێک لە بەرژەوەندی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کاریکردووە.