لە دامەزراوەی "ڤیم" پانێڵێک بۆ کونسوڵی کۆریای باشور ڕێکخرا
کوردسات نیوز
لە دامەزراوەی "ڤیم" لە شاری سلێمانی پانێڵێک بۆ کونسوڵی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرا.
لە پانێڵەکەدا ھەریەک لە (بافڵ تاڵەبانی) ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شارەکە ئامادەبوون.
ھاوکات لە ھۆڵی دامەزراوەی "ڤیم" لە شاری سلێمانی پانێڵێکی میوزیک بۆ (چۆی کوانژین) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان و (توانا حەمە) شارەزای بواری میوزیک بە ناونیشانی (پێگەی میوزیک لە پەیوەندییەکانی دەرەوە) بەڕێوەچوو.
|