بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە سنورەکانی ئەفغانستان و پاکستانی ھەژاند

21/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھندوکەش لە ویلایەتی بەدەخشانی ئەفغانستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی ١٨٤ کیلۆمەتر ژێر زەوی روویداوە و تا ئێستاش زیانەکانی بەوردی نەزانراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، خەڵک ھەستی بە بومەلەرزەکە کردووە و لە ترسان لە ماڵەکەیان چوونەتە دەرەوە.

ساڵی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بەپێوەری ریختەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئەفغانستانی ھەژاند و بەوھۆیەوە زیاتر لە ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.