سەرۆککۆماری ئێران بانگھێشتەکەی پادشای سعودیە بۆ سەردانی ریاز قبوڵ دەکات

20/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە بانگھێشتنامەکەی سەلمان بن عەبدولعزیز، پادشای سعودیە کرد بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات بە ئامانجی پتەوکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو وڵات.

محەمەد جەمشیدی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران لە لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، پادشای سعودیە بانگھێشتنامەیەکی ئاڕاستەی ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆمار وڵاتەکەیان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات دوای ئەوەی ھەردو وڵات رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئیمزاکرد.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆککۆمار پێشوازی لەو بانگھێشتنامەیە دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئامادەیی تاران بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ریاز.

رۆژی ھەینی ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٣، سعودیە و ئێران بە نێوەندگیریی چین رێککەوتن پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە وڵاتی یەکتردا بکەنەوە.