کۆبەرھەمی د. کەمال مەزھەر لە چاپدەکرێت

13/03/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆبەرھەمی مێژوو نوسی ناوداری کورد د. کەمال مەزھەر چاپدەکرێت و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، پشتیوان و ھاوکار دەبین و بەشێک دەبین لە و خزمەتەی بە مێژوو و مێژوو نووسانی کورد و چاپکردنی بەرھەمەکانیان دەکرێت.

حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣ لە ھەولێر بەئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆشنبیران و ھاوڕێ و خانەوادەی د. کەمال مەزھەر بەشداریمانکرد لەمەراسیمی ناساندنی کۆ بەرھەمی چاپکراوی مێژوو نووسی ناوداری کورد د. کەمال مەزھەر.

دەشلێت، ئەم کتێبە لەسەرئەرکی نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەچاپدراوە، بڕیارە ناوەندێکی زانستی مێژووی بەناوی د. کەمال مەزھەر بکرێتەوە و گشت بەرھەمەکانی لەچاپ بدرێن، وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ئەم بابەتانە پشتیوان و ھاوکار دەبین وبەشێک دەبین لە و خزمەتەی بە مێژوو و مێژوو نووسانی کورد و چاپکردنی بەرھەمەکانیان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، د .کەمال مەزھەر دۆستی خۆشەویست و نزیکی خوا لێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بوو، بەتایبەت بەگرنگییەوە پشتگیر و پشتیوانی دکتۆر بوو بۆساخکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و سەلماندنیان بە کوردستانی لەرووی مێژووییەوە.