دیلان غەفور: پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق مافی کوردە و دەستبەرداری نابین
کوردسات نیوز
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەسەر بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەبارەی دانانی کەسێکی عەرەب بە قائیمقامی قەزای داقوق دەڵێت ، بڕیارەکەی ڕاکان جبوری شەڕی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوە.
دوابەدوای بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بۆ دانانی کەسێکی عەرەب بەقائیقامی داقوق ، دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارەکەی ڕاکان جبوری بڕیارێکی نایاساییە و ئەو کارەش شەڕی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق مافی کوردە و دەستبەرداری نابین.
بەپێی بڕیارێک کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەریکردوە کەسێکی عەرەب وەک قائیمقامی قەزای داقوق دەستنیشانکراوە.
|