لە ڕێگای قولەرەیسی سەرچنار ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە

05/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان لە بەکارھێنانی ڕێگەی قولەرەیسی- سەرچنار، بەھۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە بەردەم ھۆڵی باخان لە قولەرەیسی سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکی شکاودان، ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە و شەقامەکە تەسک بووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.