ئەمریکا و ئەوروپا ئیدانەی وەڵامی ئێران بۆ ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکەن

04/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا و ئەوروپا وەڵامەکەی ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئیدانە دەکەن و بە نەگونجاو ناوی دەبەن.

رۆژی چوارشەممە  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند،لە میانی پشکنینێکی رانەگەیەنراودا لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردو لە ئێران دەرکەوتووە گۆڕانکاری ریشەیی کراوە لە بەستنەوەی دوو گروپی ئامێری سەنتەرفیوژ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە رێژەی ٦٠% بەبێ ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئاشکرای بکەن،  لە وەڵامیشدا ئێران رایگەیاند، ئەوەی باس دەکرێت ھەڵەیەکی بێئاگایانە بووە یەکێک لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەنجامیداوە.

لەکاردانەوەیەیشکدا ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا رایگەیاند، وەڵامەکەی ئێران وەک پێویست نیە و رەفتارەکانی لەسەر بنەمای راپۆرتە بابەتی و بێلایەنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیاریان لەسەر دەدرێت نەک لەسەر نیازی گریمانەیی.