بەریتانیا پلانی راگەیاندنی سوپای پاسداران وەک گروپی تیرۆریستی رادەگرێت

03/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی بەریتانیا پلانی راگەیاندنی سوپای پاسداران وەک گروپێکی تیرۆریستی رادەگرێت و ترسی ھەیە پلانەکە ببێتە مایەی داخستنی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەل حکومەتی ئێران.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردوە، دوای نیگەرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی مانەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئێران، پلانی حکومەتی لەندەن بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک گروپێکی تیرۆریستی راگیراوە، سەرەڕای رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش شانشینی یەکگرتوو لەسەر پلانەکە.

لەکاردانەوەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران، رۆژی ١٣ی کانونی دووەم پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ  رەزامەندی لەسەر پلانێکی حکومەت بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان پەسەندکرد، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، حکومەتی بەریتانیا پلانەکەی راگرتووەو ترسی ھەیە لە چۆنیەتی ناساندنی سوپای پاسداران وەک گروپێکی تیرۆریستی ، کە بە پێچەوانەی گروپەکانی تر سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی حکومییە لە ئێران.