لە کەناراوەکانی ماڵتا ٤٦ کۆچبەر رزگارکران

03/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کەناراوەکانی دوورگەی ماڵتای ئیتاڵیا ٤٦ کۆچبەر رزگارکران و ٨ کۆچبەری تریش گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ھێزی کەناراوەکان لەناوچەی گەڕان و بەھاناوەچوونی ماڵتا بەلەمێکی کۆچبەرانیان بینیوە کە لە دوورگەی لامبیدۆزا نزیکبۆتەوە و دوای بەھاناچوونیان ٤٦ کۆچبەریان رزگارکردوەو ٨ کۆچبەریشیان گیانیان لەدەستداوە کە ٣یانیان ژن بوون و یەکێکیشیان دووگیان بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆچبەرەکان لە باکوری ئەفریقاوە ھاتوون بەڵام ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.