لە تورکیا چوار کەسی تر لەسەر دۆزی کۆبانێ دەستگیرکرابوون ئازاد کران

25/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پێنجەمین دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە، بڕیاری ئازادکردن بۆ چوار کەسی تر دەرکرد، کە لەسەر دۆزی کۆبانێ دەستگیرکرابوون.

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ئەو کەسانەی ئازادکراون پێکھاتوون لە "ئەمینە ئاینا" ھاوسەرۆکی پشووی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان "دەبەپە " و "ئیبراھیم بینیجی و ئەمینە بەیزا" پەرلەمانتارانی پێشووی ھەدەپە و "زەکی چەلیک" بەرپرسی پێشووی دارایی ھەدەپە. 

بڕیاری ئازادکردنی ئەو چوار کەسە بە مەرجی رێگریکردن لە چوونەدەرەوەیان لە تورکیا دەرکراوە. 

دۆزی کۆبانێ بە بڕیارێکی سیاسی لە دژی ١٠٨ کەس دروستکراوە و لە ناو ئەو ٢٤ کەسەی لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون "سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکانی پێشووی ھەدەپەی تێدایە و لە سێ دانیشتن لەسەر دۆسیەکە ھەشت کەس ئازادکراون و بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵ دانیشتنێکی تری دادگا دەست پێبکاتەوە و دوو ھەفتە بەردەوام بێت.