زیلینسکی: بە ئەندامبوونمان لە یەکێتی ئەوروپا لە جەنگی رووسیا دەمانپارێزێت

03/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ لوتکەی یەکێتی ئەوروپا و ئۆکراین لە کیێڤ بەڕێوەدەچێت و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش دەڵێت، وڵاتەکەی رووبەرووی جەنگی دەرەکی بوەتەوە و مافی ئەوەی ھەیە کە دەست بە وتووێژ بکات بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا.

زیلیسنسکی لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ئۆرسولا فون دیر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، تێکەڵبوونی ئۆکراین بە یەکێتی ئەوروپا ئەو مافە بۆ ئۆکراینییەکان زامن دەکات کە لە بەرامبەر جەنگی رووسیادا پارێزگاری لە خۆیان بکەن.

سەرۆکی ئۆکراین ئەوەشی راگەیاندووە ، کە ھەردوولا لەو رووەوە لێکتێگەیشتنیان ھەیە. لەگەڵ ئەوەی کە وەرگتنی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپا کاتێکی زۆری دەوێت بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتە گەشبینە بەوەی بە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا ھەرەشەکانی رووسیا دوور بخاتەوە.