بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان لە سلێمانی دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا دەکرێنەوە

02/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان، لە سلێمانی دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا دەکرێنەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئاسانکاریی و کەمکردنەوەی رۆتین و خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانی ھاووڵاتیان،  بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەکرێت بە دوو بەڕێوەبەرایەتی جیاواز، ھەر بەڕێوەبەرایەتییەکیش کاروباری چەند گەڕەک و ناوچەیەکی شاری سلێمانی جێبەجێدەکات، کە بریتین لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژھەڵات و رۆژئاوا.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژھەڵات سنوری ھۆبەی ێیانەکانی "پارکی ئازادی، ئەزمەڕ، سەیوان، مامەیارە، مەڵکەندی، عەربەت، قەرەداغ، ماوەت، چوارتا" لەخۆدەگرێت.

ھەروەھا دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوا ھۆبەی ێیانەکانی "کوردسات، رزگاری، راپەڕین، شەھید، پیشەسازی، سەرچنار، بەکرەجۆ" لەخۆدەگرێت.