سەردانکردن لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بە ئۆنڵاین دەکرێت

02/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە سەردانکردن لە رێگەی دەروازەی پێشخابوور-سێمالکا بە ئۆنڵاین دەکرێت.

شەوکەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور راگەیاند، لە رۆژی شەممەی داھاتووە سەردانکردن لە دەروازەی پێشخابوور-سێمالکا بە  ئۆنڵاین دەکرێت و ھەر پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان یان ھەر کەسێک بیەوێت لە ھەرێمی کوردستانەوە بچێتە رۆژئاوای کوردستان، دەتوانێت لە رێگەی لینکێکەوە داوای خۆی پێشکەش بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢وە سەردانکردن لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە بە ئونڵاین و لەئێستادا ھەر ھاووڵاتییەک بیەوێت ھاتوچۆ بکات بۆ ھەردوولا پێویستە فۆڕمێک پڕبکاتەوە و دواتر لە رێگەی ئیمەیلەوە رەزامەندی یان رەتکردنەوەی پێدەگات.