سودانی: زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار لە پارە بەتاڵانبراوەکان گەڕێندرایەوە

01/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەڕانەوەی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلاری لە پارە دزراوەکانی لە دەرەوە راگەیاند.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی حکومەت و ھەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان لە دەرەوەی عێراق، توانراوە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکە. 

راشیگەیاند، ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

پێشتریش سودانی لە چەندین بۆنەی جیاوازدا تەئکیدیکردووەتەوە لە بەردەوامی ھەڵمەتەکان بۆ گەڕانەوەی پارەکانی عێراق و دەستگیرکردنی داواکراوان بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنە دەرەوەی پارە.