موحسن مەندەلاوی: پڕۆژەیاسای بودجە کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی نوێنەرانە

01/02/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

موحسن مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کاری لەپێشینەیان پڕۆژەیاسای بودجەیە و جەختدەکەنەوە لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتیان.

موحسن مەندەلاوی لە میانی پێشوازیکردنی لە "ئسبن ئیڤینت" باڵیۆزی نەرویژ لە عێراق رایگەیاند، دوای تەواوکردنی سەرۆکی لیژنەکان، ئەنجومەنی نوێنەران گرنگی بە پڕۆژەیاسا گرنگەکان دەدات، لە گرنگترینیشیان پڕۆژەیاسای بودجەیە کە جەختدەکاتەوە لەسەر خزمەتگوزارییەکان و چالاککردنی پیشەسازی ناوخۆیی و وەبەرھێنان و گرنگیدان بە دابینکردنی ئاو و کەرتی کشتوکاڵ و تەندروستی و ئاسانکاریکردن بۆ کۆمپانیا جیھانییەکان.

"مەندەلاوی" داوای کاراکردنی پڕۆگرامی نەوت بەرامبەر گەشەپێدانی کرد، کە لەنێوان عێراق و نەرویژ ئیمزاکراوە و ھاوکار دەبێت لە بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات.