ئەمریکا دوای سێ ساڵ کۆتایی بە باری لەناکاوی کۆرۆنا دەھێنێت

31/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای نزیکەی سێ ساڵ، ئەمریکا کۆتایی بە باری لەناکاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەھێنێت.

کۆشکی سپیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە کۆتایی بە باری لەناکاوی تەندروستی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەمریکا دەھێنن و ھەموو ھاوکارییە حکومییەکان بۆ دابینکردنی دەرمان و ھاریکارییە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رادەگرن.

لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی تەندروستی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند و لەوکاتەوە بەردەوامە.

ئەمریکا لە سەرئاستی جیھان پلەی یەکەمی وڵاتانی جیھانی گرتووە لە زۆری ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تائێستا سەروو ١٠٤ ملیۆن و ١٨٣ ھەزار کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و یەک ملیۆن و ١٣٢ ھەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.