دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ئێران سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق دەستپێدەکاتەوە

31/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، مانگی داھاتوو خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق ئەنجام دەدرێت.

"حەسەن سەفار" راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، رێژەی بارانبارین لە ماوەی رابردوودا زۆر باش بووە و ئەھوارەکانی بوژاندووەتەوە، کە چەندین ساڵە بە دەست وشکبوونەوە دەناڵێنن، ھەروەھا ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش زیادیکردووە بە تایبەت لە بەری خۆرھەڵاتی نزیک ئێران و بەری خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.

راشیگەیاند، باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد وەڵامی عێراقی داوەتەوە سەبارەت بە کۆبوونەوە لەسەر پشکی ئاو و بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەکان دەدرێت.

وتیشی، باڵیۆزخانەی ئێرانیش بەڵێنیداوە لە مانگی داھاتوودا لایەنی تەکنیکی تاران و بەغداد لەپێناو ئامادەکردنی رێککەوتنێک یاخود لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە پشکی ئاو کۆببنەوە. 

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر پشکی ئاو دەستپێدەکەنەوە