وەفدێکی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر بەھای دینار و دۆلار سەردانی ئەمریکا دەکات

30/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وادەی سەردانی وەفدێکی عێراق بۆ ئەمریکا بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر کەرتی بانکی و بەھای دینار و دۆلار ئاشکرا کرا.

بەپێی میدیاکانی عێراق، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران وەفدێکی باڵا پێکھێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بەتایبەتیش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ بکات لەسەر بەھای دینار و دۆلار و ئەو سزایانەی خراونەتە سەر چەند بانکێکی عێراقی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا بە ئامادەبوونی سودانی بڕیاردراوە حەوتی مانگی داھاتوو وەفدەکە سەردانی ئەمریکا بکات و پێدەچێت عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیش سەرۆکایەتی وەفدەکە بکات و نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێکی تریشی تێدابێت.