دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەسەر ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

30/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەسەر وەزیری بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر کۆدەبێتەوە کە تۆمەتبار کراون بەوەی ماوەی ١٧ ساڵە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ بەغداد نەگەڕاندووەتەوە.

بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق  تۆمار کراوە کە دەڵێت لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکات، بەڵام لە ١ کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ەوە تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ ئەو پارەیەی لە بریکارەکانی خۆراک لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت وەزیری بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ بەغداد.

ھەوەرھا، سبەینێ دانیشتنێکی تری دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت لەسەر سکاڵایەک کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان