چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی پشکی ھەرێم دەدات

29/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھاوپەیمانی ئیدارەی ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان دەدات.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەتوانێت بە تێگەیشن لەگەڵ کورد، پشکی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٣دا جێگیر بکات.

وتیشی، بڕیارەکەی ھەفتەی رابردوو دادگای فیدڕاڵی بەھۆی کاتەکەی بۆ ھاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەتیش شۆکبوو، بەڵام لە سەرکردایەتیی چوارچێوەی ھەماھەنگی خواستی جدی ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ھەڵوێستە و دەشتوانرێت چارەسەر بکرێت، چونکە بابەتەکە ئاڵۆز نییە و دەکرێت چارەسەری گونجاوی یاسایی بۆ بکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتیشی، دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەک ھەموو مووچەخۆرانی تری عێراق، راستەوخۆ بە حکومەتی فیدڕاڵیەوە ببەسترێتەوە، بەڵام لەناو ھەرێمی کوردستانەوە ناڕەزایی لەسەر ئەو بابەتە ھەیە.