ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی بەکارھێنا

25/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی بەکارھێنا.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی بە ناوی "کوو ئێران بەرەکەتی" بەکارھێنا.


ھاوکات ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینە بەرھەمی ھەوڵ و تێکۆشانی زانایان و شارەزایانی گەنجی ئێرانییە و ئێران بوو بە شەشەمین وڵاتی بەرھەمھێنەری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەشیکرد بۆ بەرھەمھێنانی ئەو ڤاکسینە، چونکە لەش لە بەرانبەر نەخۆشیەکە دەپارێزێت.


 جەختی لەوەشکردەوە، بە نیاز نەبووە ڤاکسینی بیانی بەکاربھێنێت، چاوەڕوانی ئەوەیکردووە ڤاکسینی ئێرانی دروستبکرێت ھەتا بەکاریبھێنێت.