عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان دابین دەکات

28/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سەرەتای مانگی داھاتوەوە ئینتەرنێتی پاڵپشتیکراو لە عێراق بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان بە خۆڕایی دابیندەکرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ئامانج لەو ھەنگاوە باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی خەرجیی تۆڕەکانی ئینتەرنێتە لەسەر ھاوڵاتیان.

بەپێی پلانەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئینتەرنێتی خۆرایی مانگانە بەبڕی ١٠  گێگابایت بۆ ھاوڵاتیانی ھەژار دابین دەکرێت، ھەروەھا خزمەتگوزاری دابینکردنی ١٠٠ گێگابایت بە نرخی ١٠ دۆلار بۆ مانگێک پێشکەش دەکرێت.