کارەبا دەگەیەنرێتە ٤٣ گوندی سنوری گەرمیان

12/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چەندین ساڵە دانیشتوانی ٤٣ گوندی سنوری گەرمیان لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەتی ھەرێم کارەبای نیشتیمانیان پێبگەیەنێت، لە ماوەی ساڵانی بێکارەبایشدا بەشێک لە دانیشتوانی ئەو گوندانە بۆ ڕوناکردنەوەی ماڵەکانیان پشتیان بە کەرەستە سەرەتاییەکان بەستووە، بەڵام لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکانی گەرمیان کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەن و سەرقاڵی ڕاکێشانی کارەبان بۆ ئەو گوندانە.