بەھۆی قەڵەوییەوە، نیوزلەندا پێدانی مافی مانەوە بە ژنێکی باشوری ئەفریقا رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
ئەو ژنە ناوی "موندیلی بیزاودنھاوت"ە و تەمەنی ٣٦ ساڵە و رایگەیاند، لێپرسراوانی نیوزلەندا مافی مانەوەیان نەداوەتێ چونکە کێشی لەشی زۆر بووە.
وتیشی ماوەی پێنج ساڵە لە نیوزلەندا دەژی و ئەو ماوەیەش بەپێی یاسا بەسە بۆ ئەوەی مافی مانەوە و رەگەزنامەی پێبدرێت.
لێپرسراوانی نیوزلەندا بە ژنەکەیان وتووە، کێشی لەشی ١٢٧ کیلۆگرامە و ئەوەش فشار لەسەر سیستمی چاودێری و کەرتی تەندروستی گشتی وڵاتەکەیان دروست دەکات.
مەرجی ئەوەشیان بۆ داناوە کە ٣٠ کیلۆگرام لە کێشی داببەزێنێت یاخود وڵاتەکە بەجێبھێڵێت.
بەڵام ئەو ژنە روبەڕووی بڕیاری لێپرسراوان بووەتەوە و سکاڵای لە دادگا پێشکەش کردووە و دادگاش ڕێگەی بە مانەوەی لە وڵاتەکەدا پێداوە، چونکە باری تەندروستی جێگیرە و ھیچ کێشەیەکی نییە.
|