کتێبی گەشنامە بڵاوکرایەوە

10/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کتێبی گەشنامەی نوسەر "محەمەد شێخ عەبدلکەریم سۆڵەیی" بڵاوکرایەوە

بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و ئەدیبان وشاعیران و خوێنەران و ھاوڕێ وھاوسەنگەرانی نوسەر رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی گەشنامەی " محەمەد شێخ عەبدلکەریم سۆڵەیی" لە یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بەڕێوەچوو لە لێدوانێکیدا نوسەر باسی لە ئەزمونی نوسین و بەرھەمەکانی و ژیانی سیاسی و خەباتی چەکداری خۆی کرد. 

ھاوکات بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگە و کاریگەری "ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد" کردوو رایگەیاند ، خۆزگە چەند ژنێکی دیکەی ھاوشێوەی دادە ھێرۆمان دەبوو بەڵام بەداخەوە کە نییە و ناشبێت ، وتیشی : ئەو خەمخۆری ھەموو چین و توێژەکان و ژنی شارو شاخ و کایە جیاوازەکانی ژیان بوو.