قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو (ھەژین ) کچی ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین دەکات ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی خاتوو ھەژین مایەی نیگەرانی ھەموومانە، خوای گەورە لێی خۆش بێت.

دەقی پرسەنامەکە :
برای بەڕێزم ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ھەژین)ی کچی بەرێزتانم بیست. 
بۆ ئەم کۆچە ناوادەیە پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەی تێکۆشەر و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم. گیانلەدەستدانی خاتوو ھەژین مایەی نیگەرانی ھەموومانە، خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای بەھەشت بێت.
انا للە و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال