بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەمید عەبدوڵا دەکات

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەمید عەبدوڵا دەکات و رایگەیاند، عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی کارەکانی و بە ئەوپەڕی لێھاتووییەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد.

 دەقی پرسەنامەکە 

بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد 

‎بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.


‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.

‎عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی کارەکانی و بە ئەوپەڕی لێھاتووییەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد.

‎لەخوای گەورە داواکارین بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان