ھۆکاری سزادانی گیراوانی بادینان لە چاکسازی گەورانی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ھۆکاری سزادانی گیراوانی بادینان لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر ئاشکرا دەکات.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان لەبارەی سزادانی گیراوان لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر رایگەیاند، چوار جارە بە بیانووی جیاجیا گیراوانی بادینان سزا دەدرێن، ھۆکارەکەش تەنھا ئەوەیە گیراوانی بادینان داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، چونکە گیراوانی بادینان پێیانوایە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی مافەکانیان پارێزراوە.

وتیشی، گیراوانی بادینان ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ دەرەوە نەماوە کە ئەوە مافێکی یاساییە، جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت گیراوانی بادینان بەو سزایانە تووشی شکستی دەرونی و کەسایەتی بکەن.