سوید داواکراوێک رادەستی تورکیا دەکاتەوە

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوید داواکراوێک رادەستی تورکیا دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە تورکیا ھەڵاتووە و روویکردووەتە سوید.

میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی ھەینی سوید داواکراوێکی بەناوی مەحمود تات رادەستی تورکیا کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ھەڵاتووە و روویکردووەتە سوید.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، مەحمود تات بەتۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەلایەن دادگاوە سزای شەش ساڵ و ١٠ مانگی بەسەردا سەپێنراوە و لە سویدیش داواکاری مافی پەنابەری رەتکراوەتەوە و ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان بە فڕۆکەیەک نێردراوەتەوە بۆ تورکیا.

رادەستکردنی داواکراوان لە لایەن سویدەوە بە تورکیا، یەکێکە لە مەرجەکانی رازیبوونی ئەنقەرە بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.