ئەنجومەنی نوێنەران متمانە بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە دەدات

02/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و متمانە دەبەخشێتە دوو وەزیری دیکەی کورد لە حکومەتی عێراق.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی بڕگەی یەکەم دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق دەدرێت  کە متمانە بەخشینە بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە ھەردوو وەزیرەکە لە پشکی کوردن و وەزیری ژینگە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێنج پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت و گفتوگۆش لەسەر سێ راپۆرت دەکرێت.