لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵات ٤٦٢ کەس گیانیانلەدەستداوە

02/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی "ھرانا" بۆ مافی مرۆڤ، ئاماری گیانلەدەستدان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ ٤٦٢ کەس بەرزبووەوە.

رێکخراوی ھرانا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، ئاماری گیانلەدەستدان و دەستگیرکردن بەردەوام  لە بەرزبوونەوەدایە. 

بەپێی دوایین ئامار، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا، ٤٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ ھەزار کەسیش دەستگیرکراون، کە لەنێویاندا منداڵ و مێردمنداڵ ھەیە. 

ھاوکات رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گەنجێکی کورد بە ناوی ئیحسان قاسمی خەڵکی شاری کەنگاوەر شەوی چوارشەممە لە شاری کەرەج بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان کوژرا، گەنجێکی خەڵکی بۆکانیش بە ناوی ئاوات قادرپور دوای بریندارکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی شاری ئورمییە گیانی لەدەستدا.