ئەمریکا مەرجی ھەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ روسیا

02/12/2022
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە مەرج ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا دەربڕی.

"بایدن" لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا وتی، ئامادەیە لەگەڵ "ڤلادمیر پوتن" کۆببێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی تاوتوێی کۆتایھێنان بە جەنگ  لە ئۆکراین بکات. 

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، لەگەڵ "ماکرۆن" رێککەوتوون کە لێپێچینەوە لەگەڵ روسیا بکەن لەسەر ئەو جەنگەی دژی جیھان بەرپایکردووە، چونکە "پوتن" پێیوایە دەتوانێت دژی ھەموو ئەوانە بوەستێتەوە کە دژایەتی دەکەن، بەڵام ھێرشکردنە سەر ژێرخانی ئۆکراین و وزەی ئەوروپا و دروستبوونی قەیرانی خۆراک، زیان بە کەسانی ھەژار دەگەیەنن لە ھەموو جیھاندا.

جۆ بایدن جەختیشیکردەوە، واشنتن و پاریس پشتیوانی کیێڤ دەبن لە جەنگدا و بەردەوامدەبن لە ھاوکاریکردنی ئۆکراین.