نەتەوە یەکگرتووەکان: ھێرشەکانی تورکیا زیانی بە ژێرخانی باکوری سوریا گەیاندووە

30/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مارتن گریفیس رێکخەری فریاگوزارییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا زیانی بە ھاووڵاتیان و ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە و ھۆشداریدا لە لێکەوتەکانی کەمبوونەوەی ئاوی رووباری فورات.

گریفیس لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، بەھۆی کەمی بارانبارین و وشکەساڵی و وێرانکردنی ژێرخانی ئاودێری و کەمبوونەوەی ئاوی رووباری فورات، باکوری سوریا ھێشتا لە قەیرانی کەمی ئاودایە.

وتیشی، نەخۆشی کۆلێرا بە خێرایی لە تەشەنەکردندایە و مەترسی ئەوەش ھەیە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

جەختیشیکردەوە، سورییەکان ھەموو ساڵێک پێویستییان بە فریاگوزارییە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە.