لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە پاکستان ٢٦ کەس بوونە قوربانی

30/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە پاکستان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ی تریش برینداربوون، بزووتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەکە راگەیاند.

ئەزھەر مەھاسر بەرپرسی باڵای پۆلیسی شاری کویتای پایتەختی ھەرێمی بلوجستانی پاکستان رایگەیاند، خۆکوژێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەکاتی یاوەریکردنی کاروانی تیمێکی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵان تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ی تریش برینداربوون.

دوای کردەوەکەش بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوە خۆکوژییەکە راگەیاند، کردەوەکەش دوای ئەوەھات لەم ھەفتەیەدا بزووتنەوەکە ئاگربەستی لەگەڵ حکومەت ھەڵوەشاندەوە.